Sangar Hamad Azeez,Abdullah Shukur
10 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2017
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، جۆن دۆریان: "بەشێک لەو چەکانەی دراوەتە پەکەکە بۆ شەری دژ بە داعش لە سووریایە و دوای تەواوبوونی بەرەنگاربوونەوەی داعشیش ئەو چەکانە ناگەڕێندرێنەوە بۆ ئەمریکا".
جۆن دۆریان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە پینتاگۆن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و تیایدا باسی لە بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا کرد.
جۆن دۆریان تیشکی خستە سەر ئەوەی کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە رۆژی یەكشەممەی رابردوو بڕیاریدا چەک بۆ پەیەدە بنێردرێت و گوتی: "بەشێک لەو چەکانە دراوەتە پەیەدە بە شێوەیەکی زۆر خێرا بەسەر ناوچەکە دابەشکرا ، ئەو بڕیارەی یەکشەممە تەنیا بڕیاری دەسەڵات پێدان بوو، بەردەوامیش دەبین لە پێدانی چەک".
ناوبراو جەختی کردەوە لەوەی کە ئەو چەکانەی دەدرێتە پەیەدە چەندین جۆرن و بۆ چەندین مەبەست بەکار دەهێنرێن و گوتیشی : "چەک دەدرێتە گشت سوپای سووریای دیموکرات".
جۆن دۆریان گوتی: "چەکیان داوەتە هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەب لە ناوچەکە و بەردەوامیش دەبن لەو کارە و بە نیازن چەکی نوێ رەوانەی ناوچەکە بکەن".
-لەوانەیە چەکی دژە تانکیش پێیان بدرێت
جۆن دۆریان باسی لە وردەکاری جۆر و مۆدێلی چەکەکان نەکرد و رایگەیاند کە لە پاڵ چەکی سووک، چەکی دژ بە زرێپۆشی بۆمبێرێژکراوەکانی داعشیش پێیان دەدرێت.
جۆن دۆریان گوتیشی: "چەکی لەناوبردنی زریپۆشە بۆمبرێژکراوەکانی داعش پێشکەش دەکەین. دوژمن ئۆتۆمبێڵە ئاساییەکانی خۆی بە ماددەی جیاواز زریپۆش دەکات. تێکشکاندنی ئەم ئۆتۆمبێڵانە بە چەکی ئاسایی ئەستەمە. بۆیە پێویستە چەکی قورستر بەکاربھێنین".
جۆن دۆریان راشیگەیاند بەشێکی گرنگی راھێنانی چەک لەلایەن سەربازانی ئەمریکاوە پێشکەش بە ھاوپەیمانەکانی خۆیان لە ناوچەکەدا کراوە.
-"چەکەکان وەرناگیرێنەوە"
جۆن دۆریان ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو چەکانەی ئەمریکا بە پەیەدە/پەکەکەی دەدات تەنھا لە چوارچێوەی ئەرکی جیاواز و دیاریکراو بەکاردەھێنرێن و ئەم چەکانەش وەرناگیرێتەوە.
لەبارەی پرسیاری رۆژنامەنووسێک کە تێدا دەلێ "لێرەدا ئاماژەتان بەوە کرد کە ئەم چەکانە بۆ ئەرکی جیاواز و دیاریکراو بەکاردەھێنرێت ئایا لە دوای کۆتایھاتنی ئەم ئەرکانە چەکەکان وەردەگیرێنەوە؟ لەە وەڵامدا گوتەبێژی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، جۆن دۆریان گوتی: "نەخێر، بەھۆی ئەم چەکانەوە بەرەنگاربوونەوە لە دژی داعش بەردەوام دەبێت".