Abdullah Shukur,Mazın Asad
16 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2017
واشنتۆن - AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە رژێمی بەشار ئەسەد، ھەزاران کەسی لە بەندیخانەی سەیدانییە لە سووریا کوشتووە و تەرمەکانیشی لە نێو فڕنەکان سوتاندووە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ستوارت جۆنس، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و تێدا رایگەیاند کە رژێمی ئەسەد ھەزاران کەسی لە بەندیخانەی سەیدانیای وڵاتی سووریا کۆشتووە و تەرمەکانیشیانی لە نێو ئەو فڕننانە سوتاندووە کە لە بەندیخانەکە دروستکراون .
جۆنیس راشیگەیاند کە بەندیخانەکە نزیکەی ٤٥ خولەک لە شاری دیمەشقی پایتەخت دوورە و رۆژانەش بە تێکرای ناوەند ٥٠ کەسی تێدا کوژراوە.
ستورات جۆنیس گوتیشی: " لەم باوەڕەداین کە ئەم فڕنانە بەمەبەستی سوتاندنی تەرمی بەندکراوان و لەناوبردنی گشت بەڵگەکان دروستکراوە".
لە نێو ھۆڵی کۆنگرە رۆژنامەنووسییەکەدا چەندین وێنەی ئەو فڕنانە نیشاندرا و ئاماژە بەوەش کرا کە یەکەمین وێنە لەمبارەیەوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٣.
جۆنیس ھەڵسەنگاندنی لەبارەی وێنەکان کرد و رایگەیاند: "بێ رەوشتی ئەسەد بۆ ئاستێکی نوێ گۆڕاوە".
-کۆبوونەوەکانی ئاستانا
جۆنیس لەبارەی کۆبوونەوەکانی سووریا لە ئاستانای پایتەختی کازاخستان، ئاماژەی بەوە دا کە ئەمریکا وەک چاودێر بەشداری لە کۆبوونەوەکان کرد و راشیگەیاند ھەرچەندە لایەنەکان لە ئاستانا گەیشتنە رێککەوتن، بەڵام پێناچێت رووداوە توندوتیژییەکانی سووریا کەم بکاتەوە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆتایی قسەکانیدا گوتیشی: "بە رەچاوکردنی ھەڵوێستی ئەسەد لە کۆبوونەوەکانی پێشووی ئاستانا، بە گومانەوە لە رژێمی ئەسەد نزیک دەبینەوە. پێویستە رژێمی ئەسەد ھێرشەکانی خۆی لە دژی خەڵکی سڤیل و ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن رابگرێ. ھاوکات رووسیا بە بەکارھێنانی دەسەڵاتەکانی خۆی بۆ سەر ئەسەد پێویستە ئەم پەیڕەویانە جێبەجێ بکات.