ئەنقەرە
یاریزانی بەرازیلی رۆناڵدینھۆ لە کاتی مەشقکردندا بەسەختی تووشی پێکان ھات. بەگوێرەی زانیارییەکان باری تەندروستیی یاریزانە بەرازیلییەکە لە مەترسیدایە.
پزیشکی یانەی ئەتلەتیکۆ مۆنێرۆی بەرازیلی (رۆدریگۆ لاسمار) گوتی " یاریزان رۆناڵدینھۆ تووشی پچڕانی ماسولکە بووە لە قاچیدا".
لاسمار پچڕانی ماسولکەی بە پێکانێکی مەترسیدار داناو گوتی " گەڕانەوە بۆ یاریگا دوای ئەو جۆرە پێکانە، بەندە لەسەر یاریزانەکە. رۆناڵدینھۆ بەلایەنی کەمەوە (٢.٥- ٣.٥) مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە".
وا چاوەڕوان دەکرا رۆناڵدینھۆ ھەلی بەشداریکردنی مۆندیالی ٢٠١٤ی بەرازیلی پێ ببەخشرێ. بەڵام دوای ئەو پێکانە، بەشداریکردنی رۆناڵدینھۆ بە ئەستەم دادەنرێ.