تاران
بەگوێرەی ھەواڵی (ئاژانسی میھر)ی ئێرانی، ژمارەیەک خەڵکی ناڕازیی چوونەتە فڕۆکەخانەی میھراباد لەتاران و دروشمیان گوتووەتەوە دژی سەفەری حەسەن رۆحانی بۆ نیویۆرک و قسەکردنی لەگەڵ باراک ئۆباما.
لەکاتی گوتنەوەی دروشمی "مردن بۆ ئەمریکا" ناڕازیانی سەفەری رۆحانی بۆ نیویۆرک، تاکە پێڵاوێک ھاوێژراوە بەرەو رووی رۆحانی.
لەلایەکی دیکە ژمارەیەک لەلایەنگرانی رۆحانی، چوون بەرەو پیری سەرۆکەکەیان و خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی لەسەفەرەکەی.