Hemn Baban
01 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2018
ھەولێر - AA
راگەیەنراوی رێکخراوی رۆژنامەنووسانی بێ سنوور لەکاتێکدایە پێنجشەممەی رابردوو کەسێک تەقەی لە رۆژنامەیەک کرد و پێنج رۆژنامەنووسی کوشت.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی رۆژنامەنووسانی بێ سنوور لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٤٧ کەس لەسەرانسەری جیھان تیرۆرکراون کە ٣٦یان رۆژنامەنووسی پڕۆڤیشناڵ بوون و نۆیان رۆژنامەنووسی ھاووڵاتی بوون، لەگەڵ دوو ھەماھەنگکار و یارمەتیدەری دەزگاکانی راگەیاندن.
رێکخراوی رۆژنامەنووسانی بێ سنوور لەوبارەیەوە رایگەیاندووە کە ئەو وڵاتانەی زۆرترین رۆژنامەنووسییان تیادا بوون بە قوربانی و تیرۆرکراون لە ئەمساڵدا بریتیین لە ئەفغانستان ١١ رۆژنامەنووس، سووریا حەوت رۆژنامەنووس، یەمەن پێنج رۆژنامەنووس، مەکسیک پێنج رۆژنامەنووس، دەستپێکی ئەمساڵیشی بۆ رۆژنامەنووسان بە"رەش" ناوزەند کردووە و، ھێمای بۆ ئەوەشکردووە کە ٤٠ لەسەدی ئەو پارە بەخشراوانەی پێی دراون بۆ رۆژنامەنووسان بە مەبەستی دووبارە نیشتەجێکردن و دابینکردنی سەلامەتیی رۆژنامەنووسان خەرجکردووە.
لەدرێژەی راگەیەنراوەکەیدا رۆژنامەنووسانی بێ سنوور باسی لەوەشکردووە کە...
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.