Ali Semerci
17 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2020
رامەڵڵا - AA
لە كاتێكدا رێككەوتنى ئاساييكردنەووە پەيوەندييەكان لە نێوان ئيمارت و بەحرێن لەگەڵ ئيسرائيل، هيچ باسى چارەسەرى دوو دەوڵەتى نەكراوە، لە شوێنى ئەوەدا "رێككەوتنى سەدە" كە بەناو پلانى ئاشتى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست كە سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ بۆ چارەسەركردنى كێشەكانى نێوان ئيسرائيل- فەڵەستين پێشنيارى كردووە جێيگردووەتەوە.
بەگوێرەى ناوەڕۆكى رێككەوتنەكە كە لەلايەن كۆشكى سپييەوە بڵاوكراوەتەوە، بە روونى ئەوە بەديدەكرێت كە رێككەوتنى نێوان ئيسرائيل و ئيمارت لەسەر بەناو پلانى ئاشتيى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بنيات نراوە.
جگە لەوە رێككەوتنەكە، بەڵێننامەى ئيماراتى لە خۆگرتووە لە ئەگەرى روودانى هەر هێرشێک بۆ سەر ئيسرائيل.