Muhammet Kurşun
17 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2020
تاران - AA
ئەمیندارى ئەنجوومەنى باڵاى ئاسایشى نیشتمانى ئێران، عەلى شەمخانى لە بەرامبەر هەڕەشەكانى سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ "بە هێرشێكى هەزار ئەوەندەيى وەڵام دەدرێنەوە" گوتى، "ئەوانەى رۆڵيان هەبووە لە رژاندنى كوڕانى وڵات وەكو سەددام رەوانەى گۆڕستان دەكرێن".
عەلی شەمخانى، لە بڵاوكراوەيەكيدا لە رێگەى تويتەرەوە وەڵامى هەڕەشەكانى سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ "بە هێرشێكى هەزار ئەوەندەيى" دايەوە.
لە تويتەكەى شەمخانى-دا هاتووە، "جەنگى ئێران-عێراق، بەڵگەيەكى مێژوويە لەسەر سزادانى ئەو ديكتاتۆرانەى كە خەياڵى ئەوەيان دەكرد كە هەزار هێندە لە ئێران بەهێزترن. ئەمە، رووداوێكە كە ئيرادەى نەوەكانى قاسم سولەيمانى نيشاندەدات. ئەوانەى رۆڵيان هەبووە لە رژاندنى كوڕانى وڵات وەكو سەددام رەوانەى گۆڕستان دەكرێن. تۆڵەيەكى بەهێز!".
دوێنێ سەرۆكى ئەمريكا، دۆناڵد ترەمپ لە رێگەى تويتەرەوە، لە بارەى دەنگۆكانى ئيدارەى تاران بەوەى لە بەرامبەر تيرۆركردنى قاسم سولەيماندا بە هەمان شێوە هێرش يان تيرۆركردن ئەنجامدەدەن نووسيبووی، "هەر هێرشێكى ئێران و بە هەر شێوەيەك بێت لە دژى ئەمريكا، ئەوە بە هێرشێكى هەزار هێندەيى وەڵامى دەدرێتەوە".