Mazın Asad
19 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2017
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگەیاند کە بۆ بەھێزکردنی پیشەسازی بەرگری رووسیا، ھەڵومەرجێکی گونجاو دەستەبەسەر دەکەن.
ڤلادیمیر پوتین گوتەیەکی لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی پیشەسازی سەربازیی وڵاتەکەی پێشکەش کرد و رایگەیاند پێویستە پێشەسازی بەرگری سوپا و ھێزەکانی دەریاوانی بەھێزتر بکرێت.
ڤلادیمیر پوتین گوتیشی: "ئەوەی سەرەتا پێویستە ھێزەکانی سوپای رووسیا ئەنجامی بدات، گەشەپێدان و بەرھەھێنانی چەک و پێداویستی سەربازییە".
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئاماژەی بەوەش دا کە پێویستە پارچەکانی بەرھەمھێنانی ئامێرە تەکنولۆجییەکان لە دەرەوە ھاوردە نەکرێت و راشیگەیاند بەرنامەی سێ ساڵیان بۆ کەمکردنەوەی ھاوردەکردنی پارچە ئامێرەکان داڕشتووە.
سەرۆکی رووسیا روونیشی کردەوە بۆ بەھێزکردنی پیشەسازی بەرگری رووسیا ھەڵومەرجێکی گونجاو دەستەبەسەر دەکەن و گوتیشی: "پێویستە فرۆشتنی بەرھەمە پێشکەوتووەکانی تەکنۆلۆجیا تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥ لەسەدا ١٦ بۆ سەدا ٣٠ بەرزبکرێتەوە".
ڤلادیمیر پوتین راشیگەیاند نوێکردنەوەی پیشەسازی بەرگری، کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئابووری رووسیا دەبێت.