Mustafa Keleş,Rewa Mahmut Hasan
12 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2017
نیویۆرک - AA
بەرپرسانی قەتەری بە مەبەستی چاودێری کردنی هەوڵەکانی وڵاتەکەیان لە بەرەنگاری تیرۆردا لەگەڵ کۆمپانیایەکی وەزیری پێشووی دادی ئەمریکا رێککەوتوون.
ئەم هەوڵەی قەتەر دوای ئەوە دێت کە هەندێک وڵاتی عەرەبی قەتەر بە "پشتگیریکاری تیرۆر" تۆمەتبار دەکەن.
ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە لەپای کار کردنی بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ ٢.٥ ملیۆن دۆلار وەردەگرێت. بڕیارە لەو ماوەیەدا چاودێری سپی کردنەوە و رەش کردنەوەی پارەو سیستەمی ئابووری قەتەری بکرێت، لەشوێنی خۆیدا، هاوکات لەو شوێنەی کە پێویست دەکات ئامۆژگاری دەزگاکانی قەتەری دەکرێت و هاوکات پێشنیار دەکات بۆ چالاکی لۆبی لە دەزگاکانی سیاسی ئەمریکی و میدیادا.
هەریەک لە سعوودیە، بەحرێن، ئیمارات، میسر و یەمەن دوای ئەوەی قەتەریان بە ''پشتیوانییکردنی تیرۆر تاوانبارکرد''، رایانگەیاند کە پەیوەندییە دیپلۆماسیییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا پچڕاندووە.
سعوودیە، ئیمارات و بەحرێن کایەی ئاسمانییان بە رووی قەتەردا داخست و داوایان لە کەسایەتییە دیپلۆماسییە قەتەرییەکان کرد لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا وڵاتەکانیان جێبهێڵن. هاوکات هەریەک لە ماڵدیڤ، حکوومەتی تەبروق لە لیبیا کە ژەنەراڵی کودەتاچی خەلیفە حەفتەر پشتیوانیی دەکات و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانی پێدا نەنراوە و مۆریتانیا بەشدارییان لە گەمارۆ دیپلۆماسییەکەی سەر قەتەر کرد.