Mustafa Deveci
25 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2023
ئەنقەرە – AA
لە ئاکامی ئەو پێکدادانانەی لەنێوان سوپای سوودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە ١٥ی نیسانەوە تاکوو ئێستا بەردەوامە، زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ هاووڵاتیی تورکیا لە رێگای ئەو پاسانەی لەلایەن باڵیۆزخانەی تورکیا لە خەرتوم دابینکراون لە سوودانەوە گوازرانەوە ئەسیوپیا.
سەرچاوە دیپلۆماتییەکان ئاماژە بەوە دەدەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ ئەوەی ئەو هاووڵاتییە تورکییانەی لە سوودان-ن بگوازرێنەوە بۆ ئەسیوپیا لەوێشەوە بیانباتەوە بۆ تورکیا.
لەو میانەیەدا زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ هاووڵاتیی تورکیا لە رێگای ئەو پاسانەی لەلایەن باڵیۆزخانەی تورکیا لە خەرتوم دابینکراون لە سوودانەوە گوازرانەتەوە ئەسیوپیا.
سەرچاوە دیپلۆماتییەکان سەرنجیان خستووەتە سەر ئەوەی کە دواتر ئەم هاووڵاتییانەی تورکیا بەو پاسانەی لەلایەن باڵیۆزخانەی تورکیا لە ئەدیس ئاباباوە دابینکراون لە سنووری ئەسیوپیاوە دەگوازرێنەوە بۆ فڕۆکەخانەی شاری گۆندار لەو وڵاتە و دواتریش بە فڕۆکە لەوێوە دەگوازرێنەوە بۆ ئەدیس ئابابا و لەوێشەوە بە فڕۆکە دەبردێن بۆ ئیستانبوڵ.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە داوە کە لەو میانەیەدا، یەکەم فڕۆکە کە ١٦٤ هاووڵاتیی تورکیای لەنێودایە لە گۆندارەوە بەرەو ئەدیس ئابابا بەڕێکەوتووە.