Zana Natık Kerem
07 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2019
خەرتووم ــ AA
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو و کارەبای حکوومەتی سوودان رایگەیاند کە تەزووی کارەبا لەسەرانسەری وڵاتەکەی پچڕاوە.
گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو و کارەبای حکوومەتی سوودان، ئیبراھیم یس شەقلاوی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەشێوەیەکی لەناکاو یەکێک لە ھێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا تێکچووە کە بە ھۆیەوە تەزووی کارەبا لەسەرانسەری وڵات پچڕاوە.
ئیبراھیم یس شەقلاوی راشیگەیاندووە کە پچڕانی تەزووی کارەبا لە سەرانسەری سوودان تا ئێستا بەردەوامە و لە کاتێکدا کە پلەی گەرما لەو وڵاتە تا دێت بەرزدەبێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەتی دەربڕینی گەلی سوودان بۆ چوارەم مانگە بەردەوامە کە تیادا داوا دەکەن سەرۆکی سوودان، عومەر حەسەن بەشیر واز لە دەسەڵات بھێنێت و دەستلەکاربکێشێتەوە.