لاگۆس
لەگەڵ ئەوەی لە وڵاتی نێجیریا گۆشتی ئاسک و چەندین گۆشتی ئاژەڵی تر دەفرۆشرێت، بەڵام ھاوکات یەکێک لە خواردنگەکانی ئەو وڵاتە بە دروستکرنی کەباب و قاورمە لە گۆشتی مشک دەبێتە جێی سەرنجی زۆرێک لە کڕیارەکانی.
ئەو مشکانە کە لە گوندەکانی ناوەڕاستی وڵاتەوە دەھێنرێن، گۆشتەکەیان لەگەڵ پەتاتەدا لێکدەدرێت و پێشکەکش بە میوانەکان دەکرێت و نرخی ھەر مشکێکیش ١٥-٢٠ دۆلارە.
ڤۆسیۆ ئۆمۆتۆندیۆ کە ئەندازیارێکی نێجیریە، باس لەوەدەکا ئەو زۆر حەزی لە گۆشتی مشکە و دەستکەوتنی گۆشتی مشکیش ئاسان نیە.
ئەو بۆ AA گوتی: "لە بەر دەگمەنی و خواست لەسەر گۆشتی مشک، لەو خواردنگەیە خەڵک سەرە دەگرێت."
ھەروەھا گوتی: "کاتێک منداڵ بووم لەگەڵ باوکم گۆشتی کەروێشک و مشکم خورادووە و بۆیە لەسەر خواردنی ئەو گۆشتە راھاتووم."