Şeyma Uzundere
30 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2022
مانیلا - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە فلیپین گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەوە بۆ ٥٠ کەس.
دوای ئەوەی گەردەلوولی نالگای شاری کامارینیس سور خۆرهەڵاتی وڵاتەکەی گرتەوە و هەشت کەس لە ناوچە جیاوازەکان گیانیان لەدەست دا، تێکڕای ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ئەو کارەساتە سروشتییە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٥٠ کەس.
بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەواوە، زیاتر لە ١٠٠ گەشتی ئاسمانیی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نینۆی ئاکوینۆ هەڵوەشێندراوەتەوە.
هاوکات بەهۆی کاریگەریی گەردەلوولەکەوە، گواستنەوەی دەریایی لە وڵاتەکەدا قەدەغەکراوە و زیاتر لە ٧٠٠ خانوو و زیانیان بەرکەوتووە و زیاتر لە ١٦٨ هەزار کەس گواستراونەتەوە بۆ ناوچە ئارامەکان.
ساڵانە لە فلیپین ٢٠ گەردەلوول و زریان روودەدات لە ساڵی ٢٠١٣دا، بەهۆی زریانی هاییان-ەوە شەش هەزار کەس گیانیان لەدەست دا و کاولکاریەکی زۆر دروست بوو.