Emre Aytekin
26 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 26 تشرینی یەکەم 2019
تۆكیۆ ــ AA
لە ئەنجامی لافاو و رۆچوونی زەوی كە دوێنێ هەینی لە ناوچەیەكی رۆژهەڵاتی شاری تۆكیۆ پایتەختی ژاپۆن روویاندابوو، ١٠ كەس گیانیان لەدەستدا.
ئاژانسی هەواڵیی "Kyodo" بڵاویكردەوە كە دوێنێ هەینی بەهۆی باران بارینی بەخوڕ، لافاو و رۆچوونی زەوی لە ناوچەی چیبا رۆژهەڵاتی شاری تۆكیۆ روویاندابوو و بەهۆیە نۆ كەس لەو ناوچەیە و كەسێكی دیكە لە ناوچەی فۆكۆشیما گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشكراوە كە هەر بەهۆی باران بارینی بەخوڕ، ئاوی ١٥ رووبار لە ناوچەی چیبا زیادیانكردووە، هەروەها هەزاران كەس لە ماڵەكانیاندا لە ناوچەكە لە لایەن تیمەكانی فریاكەوتنەوە گواستراونەتەوە بۆ ناوچەكانی دیكە.
ئاژنسەكە باسی لەوەشكردووە كە ٦٠ قوتابی و مامۆستا لە لایەن تیمەكانی فریاكەوتنەوە رزگاركراون كە لە باخچەیەكدا لە شاری سانمو گیریان خواردبوو.
راشیگەیەندراوە كە هەر بەهۆی باران بارینی بەخوڕ، گەشتەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ناریتا و هەروەها گەشتەكانی شەمەندەفەر لە ناوچەی چیبا راگیراون.