Mahmut Geldi,Ramal Abdullah Mahmood
20 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2018
ریاز - AA
له ئاكامی هێرشی چه‌كداری بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان له باشووری رۆژئاوای سعوودیه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و چواری دیكه‌ش بریندار بوون.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سعوودیه له زاری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك كه‌سی نه‌ناسراو هێرشیان كردۆته سه‌ر خاڵێكی پشكنین له نێوان هه‌ردوو ویلایه‌تی ئهلماجاریده و باریك كه ده‌كه‌ونه له باشووری رۆژئاوای سعوودیه.
له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان توانیویانه شوێنپێی دوو له هێرشكاران بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیریان بكه‌ن و به‌ڵام هێرشكاری سێیه‌م ته‌قه‌ی له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه و رووبه‌ڕوویان بۆته‌وه.
له ئاكامی ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ست داوه و چوار كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون، هه‌روه‌ها هێرشكارهكهش کوژراوە.
تاكو ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و هێرشكارانه ئاشكرا نه‌كراوه.