Emel Öz Gözellik,Muhammet Ali Kemal
20 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2018
كاتماندو - AA
له نیپال به‌هۆی ده‌رچوونی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له رێڕه‌وی نیشتنه‌وه، تاكه فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌و وڵاته به‌رووی گه‌شته‌كاندا داخرا.
كاربه‌ده‌ستانی فڕۆكه‌خانه‌ی تریبهوان، ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد کە فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگری كۆمپانیای مالیندۆ كه له جۆری بۆینگ ٧٣٧، له رێڕه‌وی نیشتنه‌وه لایداوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه کە رووداوەکە هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتووەتەوە.
له‌دوای ده‌رچوونی فڕۆكه‌كه له رێڕه‌وی نیشتنه‌وه، فڕۆكه‌خانه‌كه به‌ڕووی گه‌شته‌كاندا داخرا.
مانگی رابردوو فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه هێڵی ئاسمانیی US-Baglaی به‌نگلادشی، له كاتی نیشتنه‌وه‌دا له فڕۆكه‌خانه‌ی تریبهوان، له رێڕه‌وه‌كه ده‌رچووبوو، له ئه‌نجامی رووداوه‌كه‌شدا ٤٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو.