Dlshad Saifaalddin Ahmed
26 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2018
سلێمانی - AA
کۆبونەوەکە ئەمڕۆ لە بارەگای یەکگرتوو لە شاری سلێمانی لەسەر ئاستی سەرۆکی فراکسیۆنی هەر چوار لایەنەکە لە پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا،دوای کۆبونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەیان ئاشکرا کرد.
لە راگەیەندراوی کۆبونەوەکەدا کە لەلایەن سەرۆکی شاندی بزووتنەوەی گۆڕان،کاوە محەمەد خوێندرایەوە،تێیدا پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی هاوبەشیان راگەیاند.
کاوە محمەد رایگەیان، وەک چوار لایەنەکە کارنامەیەکی ھاوبەشیان بۆ ھاوپەیمانێتیەکەیان ھەیە کە بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان دەکەن و لە گفتۆکانیشدا پێداگری لەسەر چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەکەن .
کارنامەکەی چوار لایەنەکە چەند خاڵێکی لەخۆگرتووە،خاڵی یه‌كه‌م بریتییه له‌درووستكردنی ئیتیلافێك له‌نێوان هەر چوار لایەن بۆ پەرلەمانی عێراق، خاڵی دووەم بریتییە له‌داڕشتنی كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ كاركردن له‌به‌غدا ، كه له‌خزمه‌تی خه‌ڵكدا بێت.
خاڵێکی تر بریتییه له‌ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ‌و دانوستانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق، به‌تایبه‌ت له‌سەر پرسی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی بوودجه، مووچه، ناوچه دابڕێنراوه‌كان.
کاوە محمەد گوتی،، لەسەرئاستی عیراق داوای پێداچونه‌وه ده‌كه‌ین به‌پڕۆسه‌ی سیاسی، ئه‌وەش له‌سه‌ر بنه‌مای سازان و شه‌راكه‌ت و دامه‌زراوه‌یی و سه‌روه‌ری یاسا".