Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
26 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2017
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕان و ژێرئاوکەوتنی كه‌شتییه‌ك له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا كه په‌نابه‌رانی هه‌لگرتبوو، 34 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و، سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش چاره‌نووسیان نادیاره.
گوته‌بێژی رێكخراوه‌كه، جۆیل میلمان له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی له‌وه كرد دوێنێ كه‌شتییه‌ك له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا كه زیاد له 500 په‌نابه‌ری هه‌لگرتبوو، ژێرئاو كه‌وتووه.
میلمان باسی له‌وه كرد كه رۆژیك دوای رووداوه‌كه 34 ته‌رمیان ده‌رهێناوه‌ته‌وه و، گوتی: "چاره‌نووسی سه‌دان په‌نابه‌ری دیكه نازانین. ئومێده‌وارین له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌شتیانه‌وه رزگاركراون كه به‌و ده‌وره‌دا تیپه‌ڕیون. به‌ڵام تا ئیستا هیچ زانیارییه‌كمان له‌و باره‌یه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه، نیگه‌رانین".
میلمان ئاماژەی بەوە دا دوێنێ لە ناوچە جیاوازەکانی دەریای ناوەڕاست دوو هەزار پەنابەر، رۆژی سێشەممەش چوار هەزار و ١٢٩ پەنابەر رزگارکراون، بەمجۆرە لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە شەش هەزار پەنابەر رزگارکراون. جگە لەوەش لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ٢٤ی ئایار ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە دەریای ناوەڕاستەوە گەیشتوونەتە ئەورووپا، ٦٠ هەزار و ٥٢١ کەس بووە، میللمان سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا بە گشتیی هەزار و ٥٣٠ پەنابەر گیانیان لەدەستداوە جگە لەو پەنابەرانەی کە شوێن بزربوون.
میلمان تیشکی خستە سەر ئەوەی بەشی زۆربەی پەنابەران لە لیبیاوە هاتوون، کە زۆربەیان لە خەڵکی نێجیریا و ئەفریقای رۆژئاوا پێکهاتوون.
میلمان سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە پێیان ناوەتە سەر خاکی ئیتاڵیا، ٥٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، هەمان قۆناغی ساڵی رابردوو ژمارەکە نزیکەی ٣٦ هەزار کەس بووە.