Ramal Abdullah Mahmood
26 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2017
لووتکەی G7 کە سەرکردەکانی حەوت وڵاتە پیشەسازییەکە بەیەکەوە کۆدەکاتەوە، لە شارەدێی تاورمینای ئیتاڵیا دەستی پێکرد.
سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا، ئەمریکا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ژاپۆن، فەڕەنسا، کەنەدا و ئیتاڵیا لە ٤٣ەمین لووتکەی G7 بەیەکگەیشتن.
کارەکانی یەکەم رۆژی سەرکردەکان بە گرتنی وێنەیەکی بەکۆمەڵ لە ستەیجی پلیکانەبەندی ناودار لە سەر ئاستی جیهان و میراتی سەردەمی نانتیکی یۆنان لە تاورمینا دەستی پێکرد.
بەر لە چرکاندنی وێنەکە سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، پاولۆ جێنتیلۆنی یەک یەک پێشوازی کرد لە سەرکردە میوانەکان، ئەو سەرکردەیەی هەرە درەنگ پێشوازی لێکرد سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بوو.
بەر لە دەستپێکردنی لووتکەکە جێنتیلۆنی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، گوتی: "وەک دەزانین ئاسان نییە بەڵام دەمانەوێت ئەنجامەکانی G7 بەدی بێت. رۆحی تاورمینا هاوکارییمان دەکات بۆ دۆزینەوەی رێگای راست".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە هاووڵاتییان چاوەڕێی پەیامێک دەکەن لەبارەی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، گوتی: "ئەمرۆ لە تاورمینا لێدوانێکی زۆر گرنگ دەدەین".
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، جان كلود یانكهر لەبارەی لووتکەکەوە گوتی: "بێگومان سەختترین لووتکەی G7 ە. یەکێتیی ئەورووپا بۆ گەیشتنە رێککەوتنێک ئەوەی لەدەستی بێت دەیکات".
- رۆژەڤ تیرۆر و ئەمنییەتە
ئەمڕۆ سەرکردەکانی G7 لە دوو پانێڵی یەکەمدا تاوتوێی پرسی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش دەکەن. لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک داعشیش گفتوگۆ دەکەن".