Mustafa Deveci
19 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2019
قودس - AA
سه‌ربازێكی ئیسرائیلی ئاڵای سعوودیه به‌رزده‌كاته‌وه و دانیشتوانی سعوودیه بۆ وڵاته‌كه‌ی بانگێشت ده‌كات.
له‌و دیمه‌نه‌دا كه به زمانی عه‌ره‌بی له تویته‌ر له‌ژێر ناونیشانی "له‌گه‌ڵ سعوودیه‌دا دوژمن نیین"، ئه‌وه ده‌بینرێت كه سه‌ربازێكی ئیسرائیلی ئاڵای سعوودیه به‌رزده‌كاته‌وه.
سه‌ربازێكی ئیسرائیلی كه ناسنامه و پله سه‌ربازییه‌كه‌ی دیاریی نه‌كراوه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه خۆشحاڵن به بینینی دانیشتوانی سعوودیه له وڵاته‌كه‌یان و جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه كه ئه‌وانیش خوازیارن سه‌ردانی سعوودیه بكه‌ن.
سه‌ربازه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه سعوودییهكانیان خۆشده‌وێت و به‌پێویستی ده‌زانێت سه‌ردانی ئیسرائیل بكه‌ن، ده‌شڵێت "هیوای ئه‌وه ده‌خوازین ئاشتی له‌نێوان وڵاتاندا به‌دیبێت. ئێمه دوژمنی گه‌لی سعوودیه نیین".
دیمه‌نه‌كه به خێرایی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبوویه‌وه و ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه له‌كاتی تۆماركردنیدا ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی ئیسرائیلی له‌و ناوه‌دان.
- هه‌یه كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر نیشانداوه و هه‌شه پشتیوانیی ده‌كات
له‌سه‌ر ئه‌و تویته‌ی كه دیمه‌نه‌كی تیایدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمێنت نووسراون.
له هه‌ندێك له كۆمێنته‌كاندا كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر سه‌ربازه ئیسرائیلییه‌كه نیشاندراوه و له ژماره‌یه‌كی دیكه‌یاندا پشتیوانییكراوه.