Şenhan Bolelli
19 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2019
مه‌درید - AA
له یاریی كلاسیكۆدا كه به پاساوی ئه‌منیی له هه‌فته‌ی ١٠هه‌می لا لیگاوه بۆ دوێنێ شه‌و دواخرابوو، یانه‌ی بارسێلۆنا له‌نێو یاریگای خۆیدا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال مه‌دریددا به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبوون.
له یارییه‌كه‌دا كه به ئێلكلاسیكۆ (كلاسیك) ناوده‌برێت، به درێژایی ٩٠ خولهك هێرشه‌كانی هه‌ردوو یانه بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كتری به‌رده‌وامبوون. یانه‌ی شاهانه زۆرتر خاوه‌ندارێتیی له تۆپ كرد و زیاتر له گۆڵ تۆماركردن به‌هۆی هێرشه كاریگه‌ره‌كانی نزیكبوو، به‌ڵام یاریزانانی بلوگرانا، نه‌یانتوانی مه‌ترسییه‌كی ئه‌وتۆ بۆسه‌ر گۆڵی یانه‌ی میوان درووست بكه‌ن.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ردوو یانه كۆی خاڵه‌كانیان بۆ ٣٦ خاڵ به‌رزكرده‌وه و بارسێلۆنا به جیاوازیی گۆڵ پێشه‌نگیی پاراست. سه‌باره‌ت به ئاماره‌كانی ئێلكلاسیكۆش، بارسێلۆنا ٩٦ جار و ریال مه‌درید ٩٥ جار براوه‌بوون و ژماره‌ی ئه‌و یارییانه‌ش كه به یه‌كسانبوون كۆتاییهاتووه بۆ ٥٢ یاریی به‌رزبوویه‌وه.
٩٣ هه‌زار و ٤٢٦ هانده‌ر له یارییه‌كه‌ی نێو یاریگای كامپ ن‌و ئاماده‌بوون.
- هێزه‌كانی پۆلیس به‌ره‌نگاری خۆپیشانده‌ره سه‌ربه‌خۆخوازه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكه بوویه‌وه
هاوكات به‌هۆی بانگه‌وازی گرووپه سه‌ربه‌خۆخوازه كهتهلۆنییهكانهوه بۆ بایكۆتكردنی یارییه‌كه، زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكه ئه‌ركدار كرابوون.
له ئیسپانیا بۆ یه‌كه‌مجار یانه‌كانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا، پێكه‌وه له‌گه‌ڵ ناوبژیوانان، به‌ر له یارییه‌كه له هه‌مان هۆتێلدا مانه‌وه.
چوونی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ كامپ ن‌و كه هه‌مان رۆژی یارییه‌كه گه‌یشتنه بارسێلۆنا و رۆیشتنی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بۆ یاریگا، به یاوەریی ئۆتۆمبیله‌كانی هێزه‌كانی پۆلیس، بێ هیچ كێشه‌یه‌ك تێپه‌ڕی.
له ده‌روازه‌كانی چوونه ژووره‌وه بۆ نێو یاریگاكه‌دا، پۆلیس هانده‌رانی ده‌پشكنی و رێگه به‌و ده‌مامكانه نه‌درا ببرێنه نێو یاریگاكه‌وه كه سه‌ربه‌خۆخوازه‌كان به‌مه‌به‌ستی پرۆتستۆكردن به وێنه‌ی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا، لیۆنێل مێسی-یه‌وه درووستیان كردبوو، ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ چاپكردبوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش گرووپێك هانده‌ر له‌نێو یاریگاكه، ژماره‌یه‌ك لافیته‌یان زوو زوو به‌رزده‌كرده‌وه كه درووشمه‌كانی گرووپی سه‌ربه‌خۆخوازان، "تسونامی دیموكراتیی"یان له‌سه‌ر نووسرابوو، هاوشێوه‌ی "ئیسپانیا دانیشه و گفتوگۆ بكه"، "سه‌ربه‌خۆیی" و "ئازادیی".
پۆلیس به‌ره‌نگاری نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌سی سه‌ربه‌خۆخواز بوویه‌وه كه له‌دوای بانگه‌وازی "تسونامی دیموكراتیی" له ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكه كۆببوونه‌وه.
زانیاریی ئه‌وه‌ش بڵاوكرایه‌وه كه ژماره‌یه‌ك كه‌س له ئه‌نجامی رووداوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكه برینداربوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
رووداو و پشێوییه‌كان له شه‌قامه‌كانی بارسێلۆنا درێژه‌یان هه‌یه.