Mohammed Baqi Hussein
15 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه عادل بن ئه‌حمه‌د الجوبهیر له‌گه‌ڵ جۆن كیری هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی كۆبووه‌وه.
له‌هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی سعوودیه SPAدا هاتووه، شه‌وی رابردوو له جدده جوبه‌یر له‌گه‌ڵ كیریدا كۆبووه‌ته‌وه كه به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتۆته ئه‌و وڵاته و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی سووریا و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كردووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كیری له سه‌ردانه دوو رۆژییهكهیدا بۆ جدده كه ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێكردووه، زنجیره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه ئه‌نجامبدات.