Zuhal Demirci
30 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2021
له‌نده‌ن – A
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن له رێوڕه‌سمێكی نهێنیدا له‌گه‌ڵ كاری سایمۆندس له کڵێسا‌ی وێستمینسته‌ر هاوسه‌رگیری كرد.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای به‌ریتانیا بڵاوكراونه‌ته‌وه، جۆنسۆن-ی ته‌مه‌ن ٥٦ ساڵ له‌گه‌ڵ سایمۆندس-ی ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ له کڵێسا‌ی وێستمینسته‌ر به به‌شداری كه‌سوكار و هاوڕێكانیان كه ٣٠ كه‌س ده‌بوون هاوسه‌رگیرییان كردووه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا خۆی بواردووه له لێدوانێكی فه‌رمی سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی ئێرله‌ندای باكوور و سه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكرات "DUP"، ئارلێن فۆسته‌ر له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی له جۆنسۆن و سایمۆندس كردووه.
جۆنسۆن و سایمۆندس كه له ٢٠١٩ه‌وه ده‌سگیرانی یه‌كن منداڵێكیان هه‌یه به ناوی وڵفرێد ڵۆری نیكۆڵاس.
بۆریس جۆنسۆن كه له ٢٠١٨ كۆتایی به دوا هاوسه‌رگیری هاتبوو، منداڵێكی دیكه‌یشی هه‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیریدا.