Tufan Aktaş
05 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2021
ئیستانبوڵ-AA
سهرۆكی ئهنجوومهنی سهروهریی سوودان، عەبدولفەتاح بورهان بڕیاری ئازادکردنی چوار وەزیری دەرکرد کە لە سەروبەندی کودەتا سەربازییەکەی ٢٥ی تشرینی یەکەمدا دەستبەسەر کرابوون.
بە گوێرەی هەواڵێکی کەناڵی فەرمی حکومەتی سوودان، ئەو چوار وەزیرە بریتین لە حەمزە بەهلوول، عەلی جیدوو، هاشم حاسەبەرەسول و یوسف ئادەم.
ئەمڕۆش سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە عەبدولفەتاح بورهان کرد بگەڕێتەوە سەر بنەماکانی دەستوور.
جێی وەبیرهێنانەوەیە، رۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەم سەرۆکوەزیرانی پێشووی سوودان، عەبدوڵڵا حەمدوک و بەشێکی زۆر لە سیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتە دەستبەسەر کران، رۆژی دواتر ئازاد کردنی حەمدوک راگەیەندرا.
سهرۆكی ئهنجوومهنی سهروهریی سوودان، عەبدولفەتاح بورهان دوای کودەتاکە باری نائاسایی و هەڵوەشانەوەی حکوومەتی راگەیاند و ئەوەی ئاشکرا کرد کە حکوومەتێکی تەکنۆکرات پێکدەهێنن کە نوێنەرایەتی هەموو چین و توێژەکانی سوودان بکات.