Nazir Aliyev Tayfur
25 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2022
كیێڤ – AA
سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی رایگه‌یاند له‌و ماوه‌یه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌ستی پێ كردووه زیاتر له دوو هه‌زار منداڵی ئۆكراینا رفێندراون.
زێلێنسكی له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپادا كرد و گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رۆكی ئۆكراینا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی هیچ كاتێك له‌گه‌ڵ جه‌نگدا نه‌بووه، ئاماژه‌ی به‌وه دا، یه‌ك مانگه خاكی وڵاته‌كه‌ی له‌ژێر بۆردوماندایه.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ رووسیا ده‌ستی پێ كردووه زیاتر له دوو هه‌زار منداڵی ئۆكراینا رفێندراون، گوتی: "نازانین منداڵه‌كانمان له كوێن".
ناوبراو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه كاروانی هاوكارییه مرۆییه‌كان له‌نێو ئاگری جه‌نگدان، گوتی: "ته‌قه له‌و منداڵ، ژنان، كارمه‌ندانی كڵێسا ده‌كرێت كه به رێڕه‌وه مرۆییه‌كاندا ده‌گوازرێنه‌وه".