Kaan Bozdoğan
03 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2022
کیێڤ-AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە کۆشکی ماریانسکی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلادیمیر زێلێنسكی کۆبوویەوە.
رهجهب تهیب ئەردۆغان، کە لەسەر بانگێشتی ڤلادیمیر زێلێنسكی بە مەبەستی بەشداریکردن لە ١٠ههمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ستراتیجیی باڵای نێوان تورکیا و ئۆکراینا گەیشتە کیێڤ، دوای دانانی تاجه گوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی سەربازی ون کە بۆ کوژراوەکانی جەنگی جیھانیی دووەم دانراوە، بەرەو کۆشکی ماریانسکی بەڕێکەوت.
ئەردۆغان، دوای رێورەسمی فەرمیی پێشوازیی لێکردن، لەگەڵ زێلێنسكی کۆبوویەوە.
سەرکۆماری تورکیا و ئەمینە ئەردۆغانی ھاوسەری، پێش کۆبوونەوەکە "پەڕاوی شەرەف"یان واژوو کرد.
کۆبوونەوەی ھەردوو سەرۆک نزیکەی سێ کاتژمێر و ١٠ خولەکی خایاند. دوای ئەو کۆبوونەوەیە کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان دەستی پێکرد.