Sarmand Hameed
06 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2021
هەولێر - AA
له دووه‌م رۆژى سه‌ردانيدا بۆ تاران، به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى ٦ی ئابی ٢٠٢١، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمارى ئێران، ئيبراهيم ره‌ئيسى كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سەرۆکی په‌رله‌مانى كوردستان، رێواز فايه‌ق و شاندى ياوه‌رى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئيسلاميى ئێران، دۆخى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و ئێران، ئارامى و سه‌قامگيرى و بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا ئاماژه‌يان به په‌يوه‌ندييه مێژوويييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئيسلاميى ئێران كرد و جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وكردنى بواره‌كانى پهيونديى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ ئێران كرده‌وه به‌تايبه‌تى بره‌ودان به بوارى ئاڵوگۆڕى بارزگانى و پاراستنى ئارامى و سهقامگيریى سنووره‌كان و ناوچه‌كه به‌گشتى.
دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشنيوه‌ڕۆى رۆژی پێنجشەممە به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێک گه‌يشتبووه تاران كه له سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، فەوزی هەریری و وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، پشتیوان سادق و وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان، حەمەی حەمەسەعید و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، کوێستان محەمەد عەبدوڵڵا پێکدێت.
ئێوارەی هەمان رۆژ، نێچیرڤان بارزانی له تاران به‌شداریى له رێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رکۆماری نوێی ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی كرد كه له ئه‌نجوومه‌نى شوارى وڵاتەکە به‌ڕێوەچوو.