Mücahit Oktay
06 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2021
نیویۆرک- AA
ماوەی سێ هەفتەیە سووتانی دارستانەکانی ویلایەتی کالیفۆرنیا-ی ئەمریکا، بەردەوامە.
بەشی پاراستنی دارستانەکانی کالیفۆرنیا لە سووتان (Cal Fire) لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە ئەم ئاگرە گەورەترین ئاگرە لە مێژووی ئەو ویلایەتەدا و لە ١٣-١٤ی مانگی تەمووزەوە کەوتووەتەوە و تا ئێستا نەتواندراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
باس لەوەش کراوە کە بەهۆی کاریگەری با ئاگرەکە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و لەو نێوەندەشدا گەیشتووەتە شارەدێی "Greenville" کە شارەدێیەکی مێژوویی بووە و لە ماوەیەکی کەمدا تەواوی شارەدێکە بووەتە خەڵووز.
بەهۆی بەردەوامی ئاگری ناوچەکەشەوە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی نیشتەجێبوون چۆڵ کراون.