Halit Süleyman,Ayşe Aktaş,Hemın Othman Mohammed
13 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2017
حه‌له‌ب - AA
له هێرشێكدا كه به‌بۆمبی فسفۆری كرایه سه‌ر شارۆچكه‌ی داره‌ت عزهی سه‌ربه پارێزگای حه‌له‌بی باكووری سووریا، سێ هاووڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، سوبحی عارف كه یه‌كێكه له به‌رپرسارانی به‌رگری شارستانی داره‌ت عزهی خۆرئاوای حه‌له‌ب، رایگه‌یاند: "فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی كه پێمانوایه رووسی بوو، به بۆمبی فسفۆر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی شارۆچكه‌كه‌ی كرده ئامانج".
عارف باسی له‌وه كرد كه هێرشه‌كه كاته‌كانی شه‌و كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌كه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندایه و به‌هۆیه‌وه سێ هاووڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون و لەم بارەیەوە گوتی: "به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌وه ئاگر له یه‌كه‌یه‌كی زۆری نیشته‌جێبوون كه‌وته‌وه. ئاگره‌كه‌ش له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و به‌رگری شارستانییەوە كۆنترۆڵكرا".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه شارۆچكه‌ی جسر ئه‌ش شوگوری ئیدلب به بۆمبی فسفۆر هێرشی كراوه‌ته‌وه سه‌ر، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی ورد سه‌باره‌ت به‌و هێرشه نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.