Hemn Osman
25 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2015
هێزهكانی رژێمی سووریا، كه دوێنێ كۆنترۆڵی بایربوجاكیان له دهستدا، دهستیان كردووه به تۆپباران کردنی ناوچهی كزڵداغ.
بەمەبەستی دووبارە كۆنترۆڵ كردنەوەی ناوچەی كزڵداغ، هێزەكانی ئەسەد لە قەزای قەسەبی سووریاوە بە تۆپ و هاوەن ناوچەكە بۆردومان دەكەن.
دەنگی شەڕ و پێكدادانەكان بە ئاسانی لە ناوچەی یایڵەداغی توركیاوە دەبیسترێت.
ناوچەی كزڵداغ، كە هێزەكانی رژێمی سووریا بە پاڵپشتی فڕۆكەكانی جەنگی رووسیا دەستیان بەسەردا گرت، دوێنێ سێشەممە 24ی تشرینی دووەم لەلایەن یەكەی سەربازی توركمانەكانەوە دووبارە كۆنترۆڵ كرایەوە.