Eşref Musa,Burak Karacaoğlu,Hemın Othman Mohammed
09 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2018
ئیدلب - AA
رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیا به‌رده‌وامن له هێرشه ئاسمانیه‌كانیان بۆ سه‌ر شاری ئیدلب باكووری خۆرئاوا و شاری حه‌ما ناوه‌ڕاستی سووریا. له‌و هێرشانه‌شدا منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانه‌وه وه‌ریگرتووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سووریا و رووسیا و هێلیكۆپته‌ره‌كانی رژێم له كاته‌كانی به‌یانی ئه‌مڕۆوه ناحیه‌ی حه‌بیت، گوندی ته‌ل عاس و عابیدینی باشووری ئیدلب و شارۆچكه‌ی لاتهمنه باكووری حه‌ما و یه‌كه‌كانی نیشته‌جیبوونی شارۆچكه‌كه و هێڵی پێشه‌وه‌ی گرووپه سه‌ربازییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و نه‌یارانی رژێم بۆردومان ده‌كه‌ن.
هاوكات هێلیكۆپته‌ره‌كانی سه‌ربه رژێم به بۆمبی به‌رمیلی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ناحیه‌ی لاتهمنه باكووری حه‌ما و له ئاكامدا نه‌خۆشخانه‌كه خاپوور بووه. به‌ڵام هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانیی ئیدلب، مسته‌فا حاج یوسف له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی له به‌یانییه‌وه به‌رده‌وامه له ناحیه‌ی حهبیتی ئیدلب منداڵێك گیانی له‌ده‌ستداوه و لانیكه‌م پێنجی دیكه‌ش برینداربوون".
به‌پێی ئاماری سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانی، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كاندا له ئیدلب و ده‌ورووبه‌ری، 26 كه‌سی مەدەنی گیانیان له‌ده‌ستداوه و لانیكه‌م 58ی دیكه‌ش برینداربوون.