Yıldız Nevin Gündoğmuş
08 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن:"هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ئیدلب، جگه له مه‌رگ و وێرانكاری هیچی دیکەی لێناكه‌وێته‌وه و دەبێتە هۆی له‌باربردنی دانوستانه‌كانی جنێڤ و ئاستانا. ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌ركه‌وتنێتی بێ ره‌وشتی رژێمی ئه‌سه‌د".
وتارێكی كاڵن له‌ژێر ناونیشانی "له‌مپه‌ری ئیدلب، تاقیكردنه‌وه‌ی نوێی سیستەمی نێوده‌وڵه‌تی"دا، له رۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باح بڵاوبووه‌ته‌وه.
كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه داوه، ئه‌مریكا له‌دوای نه‌مانی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی داعش به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو، به‌دوای رێگاكانی شه‌رعیه‌تدان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له سووریا گه‌ڕاوه و گه‌یشتووه‌ته راده‌ی پێشێلكردنی هاوبه‌شیی ستراتیژی له‌گه‌ڵ توركیا و نووسیویه‌تی،"ئه‌مریكا گوێی خۆی داده‌خات له‌ئاست بانگه‌وازه‌كانی توركیا بۆ كۆتاییهێنان به‌م په‌یوه‌ندییه ناڕه‌وایه. رژێم و هاودهستهكانیشی له ئێران و رووسیا، داعش بۆ مه‌رامی كێشانی نه‌خشه‌یه‌كی نوێ به‌كارده‌هێنن. ده‌بینین كه هه‌موو ئه‌مانه ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سووریا له‌ڕووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه له‌ناوده‌به‌ن."
كاڵن ئاماژه‌ی به ئیدلب داوه وه‌ك دوایین قه‌ڵای ئۆپۆزسیۆنی سووریا و نووسیویه‌تی، "هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ئه‌م پارێزگایه كه ژمارەی دانیشتوانەکەی سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەسە، كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌مه شه‌پۆلێكی نوێی كۆچ بۆ توركیا و دواتریش بۆ ئه‌ورووپا و وڵاتانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵدا خۆی ده‌هێنێت. هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ئیدلب، جگه له مه‌رگ و وێرانكاری هیچی دیکە لێناكه‌وێته‌وه و دەبێتە هۆی له‌باربردنی دانوستانه‌كانی جنێڤ و ئاستانا. ئه‌مه‌ش ده‌بێته سه‌ركه‌وتنێتی بێ ره‌وشتی رژێمی ئه‌سه‌د. به‌م جۆره جارێكی دیكه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه تا رێگای به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كان له سووریا به‌كارهێنانی هێز ده‌بێت. بێگومان ناكرێت چاره‌سه‌ری پێكدادانه‌كانی سووریا ئه‌مه‌بێت".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌ورووپا كۆتاییهێنانی به جه‌نگ به پێشینه دانه‌ناوه و تا ئێستا هه‌وڵ و پێشنیارێكی به‌رچاویان له‌وباره‌وه لێنه‌بینیون، به‌ڵکو نیگه‌رانیی سه‌ره‌كیی وڵاتانی ئه‌ورووپا ئه‌وه‌یه كه رووبه‌ڕووی لێشاوێكی دیكه‌ی كۆچ ببنه‌وه وه‌ك ئەوەی لە ساڵانی 2015 و 2016 روویدا.