Muhammet Ali Kemal
23 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2015
ئاتالای له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد نرخی نان بۆ هه‌زار و سه‌د تا هه‌زار و سێسه‌د لیره‌ی سووری به‌رز بووه‌ته‌وه و له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وان هه‌ڵمه‌تی "به‌په‌له پێویست به ئارد"یان ده‌ست پێ کردووه.
ئاتاڵای باسی له‌وه‌کرد که له ناوچه‌کانی سنووریی نێوان سووریا و تورکیادا گه‌وره‌ترین پێداویستی بریتییه له خواردن و مرۆڤه‌کان به‌جۆرێک له جۆره‌کان شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ خۆیان دابین کردووه.
ئه‌و ئه‌ندامه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی هاوکارییه‌کانی مرۆیی سه‌ر به ده‌سته‌ی ماف و ئازادییه‌کان جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که له که‌مپه‌کان و له سووریاش به‌رده‌وام دانیشتوان پێویستیان به نان هه‌یه و گوتی:
"ئه‌و ئارده‌ی به‌کار ده‌هێنرێت به رێژه‌یه‌کی زۆر له تورکیاوه ده‌ڕوات، چونکه ماوه‌ی چوار ساڵە به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست کشتوکاڵ و بازرگانی ناکرێت. ئێمه وه‌ک (İHH) ماوه‌ی سێ ساله چ له نانه‌واخانه‌کانی رهیهانڵییهوه و چ له دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ناوچه‌که، داوای هاوکاری کردنیان به ئارد ده‌که‌ن. ئه‌م ئارده ده‌کرێته نان و به‌سه‌ر خێوهتگە و که‌مپه‌کاندا دابه‌ش ده‌کرێت".
ئاتالای ئاماژه‌ی به‌وه کرد جار جار هه‌ڵمه‌تی له‌م جۆره بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئار راده‌گه‌یه‌نن و گوتی: "نان له مانگه‌کانی زستاندا زیاتر به‌کار ده‌هێنرێت. له نانه‌واخانه‌که‌ی کلیس به‌رده‌وام نان دروست ده‌که‌ین. بۆیە له‌م ماوه‌یه‌دا که‌شوهه‌وا سارد ده‌بێت، گرنگی به ئارد ده‌ده‌ین. له‌م باره‌یه‌شه‌وه لێپرسراوێتی گه‌وره ده‌که‌وێته سه‌ر دامه‌زراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م دامه‌زراوه و کۆمپانیایانه له رێگه‌ی بارهه‌ڵگره‌وه هاوکارییه‌که بکه‌ن، ئه‌وە زۆر باش ده‌بێت".
عوسمان ئاتاڵای رایگه‌یاند له نانه‌واخانه‌کانی ره‌یهانلی و کلیس رۆژانه به‌دوو شه‌فت نان دروست ده‌که‌ن و گوتی: "جاری وا هه‌یه رۆژانه 200 هه‌زار نان دروست ده‌که‌ین. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که له ئێستادا هاوکاری ئارد وه‌رده‌گرین. چونکه رۆژانه 20 ته‌ن ئارد به‌کار ده‌هێنین. ئه‌م نانانه ده‌گه‌یه‌نرێته ژماره‌یه‌ک ناوچه له نێو سووریاش".