Sangar Hamad Azeez
23 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2015
لە میانەی ١٣هەمین کۆنگرەی سەندیکای هاک-ئیش و ٤٠مین ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکاکە کە لە یەکێک لە هوتێلەکانی ئەنقەرە سازکرا، سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو باسی لەوە کرد کە بەرواری بەستنی کۆنگرەکە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی عاشوورا و گوتی: "ئێمە هەموو کات لەتەک حوسەینییەکان وەستاوین، باوەشمان بۆ ئەو پەنابەرانە کردۆتەوە کە لە ترسی گیانیان پەنایان بۆ وڵاتەکەمان هێناوە لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە مەزڵوومێک هەبێت ئێمە وەک وڵاتی تورکیا لە پشتیان دەوەستین. زیندووکردنەوەی یادی حەسەن و حوسێن یەکێک لە جوانییەکانی عێراقە. ئێمە هەموو کات لە دژی زوڵم و زۆرداری وەستاوین و بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەم کارە، ئیشەڵا خوای گەورە هەموو کات ئەم خاکە پیرۆزە دەپارێزێت".