Abdullah Shukur
11 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2017
جنێڤ
سەرەڕای دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە سووریا، لە ماوەی یەک ھەفتەی رابردوو بەھۆی رووداوەکانی توندوتیژی ٢٠ منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
سندووقی ھاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونسێف)، رایگەیاند کە لە ماوەی یەک ھەفتەی رابردوو بەھۆی رووداوەکانی توندوتیژی ٢٠ منداڵ گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری یونسێف لەناوچەکەدا، گییرت کاپیلایەری رایگەیاند کە لە ماوەی یەک ھەفتەی رابردوو ٢٠ منداڵ بەھۆی توندوتیژییەکانی سووریا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکیش برینداربوون. گوتیشی: "بەھۆی رووداوی توندوتیژی لە سەرەتای ئەم ھەفتەیە ٣٠ کەس لە شاری ئیدلیب گیانیان لەدەستداوە کە ١٦یان منداڵ بوون".
کاپیلایەری ئاشکراشی کرد کە لە ئەنجامی ھێرشکردنە سەر ناوچەکانی زەھرا و وەعیر لە شاری حومس چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا و ٥ یش برینداربوون.
ناوبراو داوای وەستانی بەپەلەی شەڕ و پێکدادانەکانی کرد و راشیگەیاند کە کوشتنی منداڵان یەکێکە لە تونترین پێشێڵکارییەکانی مافی منداڵان .
سەرەڕای دەستەبەرکردنی ئاگربەست لە سووریا لە رێکەوتی ٣٠ کانوونی یەکەم لە ژێر گەرەنتیدەری رووسیا و تورکیا بەڵام پێشێڵکاری ئاگربەستی تاکو ئێستا بەردەوامە.