Rewa Mahmut Hasan,Muhammet Ali Kemal
12 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2017
پاریس-AA
سەدان کەس لە بەردەم دادگای بۆبیگنی لە باکووری شاری پاریس پایتەختی فەڕەنسا کۆبوونەوە و خۆپیشاندانێکیان کرد دژبە توندوتیژیەکانی پۆلیس کە لە خاڵێکی پشکنیندا دەرحەق بەخەڵكی ئەو ناوچە ئەنجامیان دابوو.
خۆپیشاندەران پرۆتەستۆی ئەو پۆلیسانەیان کرد کە دەستدرێژی سێکسیان کردبووە سەر گەنجێک بەناوی سیۆ، داوای دادگاییکردنی تۆمەتبارانیان دەکرد.
دەمەو ئێوارە گرژی و ئاڵۆزی لەناوبەر پۆلیس و خۆپیشاندەران رووی دا و ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران ئۆتۆمبێلێکی رادیۆی RTL و گەڵابەیەکیان گرتێبەردا.
دوای ئەوەی کە گەنجێکی ٢٢ ساڵ لە ماوەکانی پیشوودا رووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی بوویەوە، ٤ پۆلیس لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە و یەکێکیان بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی و ئەوانەی تریش بەتۆمەتی توندوتیژی بەئەنقەست لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.