Sangar Hamad Azeez,Mazın Asad
19 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2017
سەبارەت بە دۆڵی بەرەدە کە سەرچاوەی ئاوی دیمەشقی پایتەختی سووریایە رژێمەکەی ئەسەد و حزبوڵای لوبنانی لەگەڵ گرووپەچەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن رێککەوتن.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو دەستیان کەوتووە، شاندی رژێمەکەی ئەسەد کە پێکدێن لە 'سکرتێری حزبی بەعس بۆ ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشق ژەنەرال قەیس ئەلفەروەم، پارێزگاری دیمەشق هومام حەیدەر، نوێنەری مانگی سوور عەلا ئیبراهیم گەیشتنە ناوچەی دۆڵی بەرەدە و لەگەڵ نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆن کۆبوونەوە.
راگەیەندرا کە هەردوولا رێککەوتن لەسەر راگەیەندنی ئاگربەست لەناوچەکە.
لە چوارچێوەی رێککەوتنەکە، رژێم تیمێکی پسپۆڕ بۆ ئاوی عەین ئەلفیجا دەنێرێت بۆ چاک کردنەوە کە لە هێرشەکاندا زیانی بەرکەوتووە و هەروەها ئەو گرووپانەی کە دەیانەوێت لە ناوچەکە بمێننەوە کێشەکانیان لەگەڵ رژێم چارەسەر بکەن ئەوانەشی نایانەوێت لەگەڵ رژێم هاوپەیمان بن لە ماوەی شەش مانگدا ناوچەکە بەجێبهێڵن و بڕۆنە ئیدلب.
رژێمی سووریا و میلیشیا شیعەکانی لایەنگری رژێمی سووریا بڕیاریان دا بە دەرچوونیان لە گوندی بەسیمە و لایەنەکان رێککەوتن لەسەر نۆژەنکردنەوەی گوندەکانی بەسیمە، عەین ئەلفیجا.
-دۆڵی بەرادە
دۆڵی بەرادە ١٢ کلیۆمەتر لە ناوەندی دیمەشق و ١٢ کلیۆمەتریش لە سنووری لوبنان دوورە. لەو دۆڵەدا ٨٠ تا ١٠٠ ھەزار ئاوارەی سووری لێ نیشتەجێیە کە بەھۆی شەڕو پێکدادانەکانەوە بۆ ئەو ناوچەیە ھەڵاتوون و رووبەڕەکەشی لە ١٢ کیلۆمەتر پێکدێت.
حزبوڵڵا و سوپای سووریا بە مەبەستی دەستبەسەرگرتنی سەرچاوە ئاوییەکانی ناوچەکە، لە مانگی تەمووزی ساڵی رابردووە گەمارۆی دۆڵی بەرادە-یان داوە و رێگەی ھاتوچۆشیان بۆ ناوچەکە داخستووە.
دەوروبەری دۆڵەکە بە چیا داپۆشراوە و ١٠ گوندیش لەژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریادایە.