Ruslan Rehimov
20 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2020
باکو - AA
سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ رایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەی، ناوەندی شاری زەنگیلان و شەش گوند و ١٨ گوندی دیکەی لە سنووری پارێزگاکانی فوزولی، جەبرائیل و هۆجانڤەند لە داگیرکاریی ئەرمینیا رزگارکردووە.
ئیلهام عەلیێڤ لە گوتارێکیدا بۆ نەتەوەکەی ئاماژەی بەوە کرد کە گوندەکانی دۆرتچنار، کورتلار، یوکاری عەبدولڕەحمانڵی، کارگاپازار، ئاشاغی وەیسەلی و یوکاری ئایباسانلی سەربە پارێزگای فوزولی و گوندەکانی سارافشا، هاسانکایدی، فوگانلی، ئیمامباغی، تاشویسەلی، ئاکتەپە و یار ئەحمەدی سەربە پارێزگای جەبرایل و گوندەکانی ئاغجاکەند، مولکودەرە، تاشباشی، گونەشلی و وەنگی سەربە پارێزگای هۆجاڤەند رزگارکراون.
ئیلهام عەلیێڤ ئەوەشی خستەڕوو کە ناوی گوندی وەنگی سەربە پارێزگای هۆجاڤەندیان بە چنارلی گۆڕیوە.
سەرکۆماری ئازەربایجان باسی لەوەیش کرد کە سوپای وڵاتەکەی دەستی کردووە بە رزگارکردنی خاکی پارێزگای زەنگیلان و ناوەندی شارەکە و گوندەکانی هاوالی، زەرنەلی، مەمەدبەیلی، هەکەری، شەریفان و موگانلی ئیدی لەژێر کۆنترۆڵی ئازەربایجاندان.