Ruslan Rehimov
23 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2020
باکو - AA
سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلییێڤ رایگەیاند کە ١٣ گوندی دیکە لە ژێر داگیرکاریی ئەرمینیا رزگار کراوە.
عەلییێڤ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە کە سوپای وڵاتەکەی ١٣ گوندی دیکەی کە سەربە پارێزگاکانی ھۆجاڤێند، جیبرایل و ڤەنگیلانن لە ژێر داگیرکاریی ئەرمینیا رزگارکردووە.
سوپای ئازەربایجان لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە لە ٢٧ی ئەیلوولەوە لە قەرەباغ دەستیپێکردووە، تا ئێستا سێ شار و سێ شارەدێ و زیاتر لە ١٣٠ گوند و بەرزایی گرنگی لە داگیرکاریی ئەرمینیا رزگارکردووە.