Mehmet Nuri Uçar
14 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2021
قودس - AA
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی وشکایی بۆسەر کەرتی غەززە دەستیپێکردووە و سەربازانی ئیسرائیلی چوونەتە نێو غەززەوە.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، جۆنەسان کۆنریکوست لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە سوپای وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنی وشکایی بۆسەر کەرتی غەززە دەستپێکردووە.
جۆنەسان کۆنریکوست جەختیشی لەوە کردەوە کە سەربازانی ئیسرائیلی چوونەتە نێو کەرتی غەززە و راشیگەیاند کە لەم قۆناغەدا ھیچ زانیارییەکی دیکە لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکە ئاشکرا ناکات.
- رووداوەکانی قودس و کەرتی غەززە
گرووپە شۆڕشگێڕە فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە، تا کاتژمیر شەشی ئێوارەی ١٠ی ئایار مۆڵەتیان دابووە ھێزەکانی ئیسرائیل بۆ ئەوەی لە مزگەوتی ئەقسا و گەڕەکی شێخ جەڕاح بکشێنەوە کە دەکەونە رۆژھەڵاتی قودس.
بەھۆی نەکشانەوەی ھێزەکانی ئیسرائیل، گرووپە فەڵەستینییەکان ژمارەیەکی زۆر مووشەکیان ئاراستەی ئیسڕائیل کرد.
دواتر سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی چڕی بۆسەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.