Esat Fırat
13 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2021
لە پەلامارێکی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کامێرامانی ئاژانسی ئانادۆڵو، محەمەد ئەلعەلول و فۆتۆگرافەری ئاژانس، مستەفا حاسونا و شۆفێرەکانیان برینداربوون.
دوای بۆردوومانەکەش گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەندۆنیزیا لە باكووری غەززە و لە ئێستادا رەوشی تەندروستییان جێگیرە.
- رووداوەکانی قودس و کەرتی غەززە
گرووپە شۆڕشگێڕە فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە، تا کاتژمیر شەشی ئێوارەی ١٠ی ئایار مۆڵەتیان دابووە هێزەکانی ئیسرائیل بۆ ئەوەی لە مزگەوتی ئەقسا و گەڕەکی شێخ جەڕاح بکشێنەوە کە دەکەونە رۆژهەڵاتی قودس.
بەهۆی نەکشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل، گرووپە فەڵەستینییەکان ژمارەیەکی زۆر مووشەکیان ئاڕاستەی ئیسڕائیل کرد.
دواتر سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی چڕی بۆسەر کەرتی غەززە دەستپێکرد.