Qais Omar Darwesh Omar
14 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2023
جەنین – AA
سوپای ئیسرائیل دوای سێ ڕۆژ لە ھەڵکوتنەسەر کەمپی جەنین باکووری کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو، لە کەمپەکە کشایەوە.
شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەمپی جەنین کشاونەتەوە.
ئاماژەیان بەوەیشدا کە سەدان خێزانی نیشتەجێی کەمپی جەنین کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بەھۆی ھەڵکوتنەسەر کەمپەکەیان لەلایەن ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل، ماڵوحاڵی خۆیان بەجێ ھێشتبوو، دووبارە گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەمپی جەنین، ١٢ فەڵەستینی کوژراون.
بەوەیش ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەناری ڕۆژئاوا کوژراون، بەزربووەوە بۆ ٢٨٧ کەس.