Mustafa Melih Ahıshalı,Rewa Mahmut Hasan
15 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2017
تاران- AA
سەرۆک شارەوانی تاران، محەمەد باقر قاڵیباف لە کاندیدبوون بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران کشایەوە و داوای لە هاووڵاتییان کرد کە دەنگ بدەن بە ئیبراهیم رەئیسی.
دوای ئەوەی کە لە لایەن کۆمیسیۆنی پارێزەرانی دەستووری سەربە عەلی خامنەیی، شەش کاندید پاڵێوران بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، قاڵیباف چوار رۆژ پێش هەڵبژاردنەکە کشانەوەی خۆی راگەیاند و داوای لە دەنگدەران کرد کە دەنگ بدەن بە ئیبراهیم رەئیسی بۆ پاراستنی بەهاکانی بەرەی شۆڕشگێری.
لە ئێستادا لەبەرەی موحافزکارەکان رەئیسی و مستەفا میرسەلیم ماونەتەوە لە کێبرکێکەدا و لە باڵی میانڕەو و بەرەی ریفۆرمیستەکانیش سەرکۆمار حەسەن روحانی و یاریدەدەری یەکەمی، ئیسحاق جیهانگیری و مستەفا حەشیمیتەبا ماونەتەوە.