Hemn Baban
02 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2016
نەینەوا - AA
ئەفسەر له هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق، موقه‌ده‌م سه‌عید به‌در: "چه‌كدارانی داعش شكستیان خواردووه، ئیدی ئێمه سه‌ركه‌وتین، داعش ته‌واو بووه، ئه‌وان ته‌نها پشتیان به قه‌ناس به‌ده‌ست و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو به‌ستووه، ئێستا شه‌ڕێكی ئه‌وتۆ ناكه‌ن، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ده‌چینه ناو شاری مووسڵ".
ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق له به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ، پێشڕه‌ویی زیاتریان به‌ره‌و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه کرد و بەم هۆیەوەش ناوچەی گۆگجەلی لە چەکدارانی داعش پاککرایەوە کە ماوەی 24 کاتژمێر بوو گه‌مارۆ درابوو، هێزه‌كانی سوپای عێراق سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی كارگه‌كانی گونده‌كه بوون.
به‌پێی گوته‌ی ئەفسەر له هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق، موقه‌ده‌م سه‌عید به‌در، چه‌كدارانی داعش ئه‌و كارگانهیان بۆمبڕێژكردبوو لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر له پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویشیان بۆ ته‌قاندنه‌وه ئاماده‌بوو به‌ڵام هێزه‌كانی عێراق به بێ زیان ئه‌وانه‌یان ته‌قانده‌وه.
سه‌عید به‌در كه له گۆگجهلییهوه دەگەڕایەوە، تەپ و تۆز و خۆڵ، هه‌موو گیانی داپۆشیبوو بۆ ئانادۆڵو گوتی: "چه‌كدارانی داعش شكستیان خواردووه، ئیدی ئێمه سه‌ركه‌وتین، داعش ته‌واو بووه، ئه‌وان ته‌نها پشتیان به قه‌ناس به‌ده‌ست و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو به‌ستووه، ئێستا شه‌ڕێكی ئه‌وتۆ ناكه‌ن، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ده‌چینه ناو شاری مووسڵ".
سه‌عید له‌و شوێنه وه‌ستابوو كه ناوچەی گۆگجه‌لی لێوەدیارە، له‌و شوێنه‌ی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژه‌وه هێرشیان كردبوویه سه‌ر هێزه‌كانی دژه تیرۆر، به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌كه تهقێنرابوویهوه، هێزه‌كانی عێراق هیچ زیانێكیان پێنه‌گه‌یشتبوو، ئه‌و گوتیشی: "ئێمه لە ماوەیەکی کورت‌دا ده‌چینه ناو شاری مووسڵ و چه‌كدارانی داعش هه‌ڵاتوون، داوا لە خەڵکیش دەکەین هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ته‌واو ببن".
موقه‌ده‌م سه‌عید به‌در گوتیشی: "ئه‌مڕۆ له‌و كاته‌ی له‌كۆتایی گوندی تههراوه له نزیك گوندی گۆگجه‌لی سه‌رقاڵی رووماڵكردنی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ بووین، چه‌كدارانی داعش كه به‌شێكیان له چه‌ند خانوویه‌كی ئه‌و شوێنه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان ته‌رخان كرابوو ده‌ركه‌وتن و ته‌قه‌یان به‌ره‌و رووی ئه‌و هێزانه كرد كه له نزیكی ئێمه‌وه بوون، دواتر هێزه‌كانی دژه تیرۆر رووبەڕوویان بوونەوە و چه‌كداره‌كانی داعش كوژران".
به‌ره‌به‌یانی 17ی مانگی رابردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری مووسڵی راگه‌یاند لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا تاوەکو ئێستا هێزه‌كانی عێراق له‌چه‌ندین لایه‌نه‌وه مەودایەکی زۆر كه‌مییان ماوه بچنه ناو شاری مووسڵ و گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌ره‌تای ئەو شارە کە دەکەوێتە لای چه‌پی شاره‌كه، به گه‌یشتنی سوپای عێراق و هێزه‌كانی دژه تیرۆریش بۆ ئه‌و شاره پێده‌چێت وره‌ی چه‌كدارانی داعش به‌ره‌و نزمتر بچێت كه ئێستا به‌هۆی له‌ده‌ستدانی نزیكه‌ی هه‌زار و 440 كیلۆمه‌تر دووجا ته‌واو دووچاری شكست بوونه‌ته‌وه.