Ali Semerci
24 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2026
بەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراوهوه کە لە عێراقەوە ئاڕاسته كراون، دوو بنکەی پاسەوانی سنووری کوێت کراونەتە ئامانج.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی کوێت، عەقید ڕوکن سعود عەبدولعەزیز عتوان ڕاگەیاندراوێکی له بارهی هێرشەکە بڵاوکردەوە.
عتوان ئاماژەی بەوە کرد دوو بنکەی پاسەوانی سنووری لە باکووری وڵات ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە، هێرشەکەش لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کە لە عێراقەوە بە کێبڵی فایبەر ئۆپتیک ئاراستە کرابوون، ئەنجام دراوە.
عەقید ڕوکن عتوان ئهوهیشی خستهڕوو هێرشهكه تهنیا زیانی ماددی ههبووه.