لەگەڵ نزیکبوونەوەی یادەکانی سەری ساڵ وڵاتانی جیھان بەردەوامن لە ئامادەکاری و رازاندنەوەی شارە گەشتیارییەکان.
لە ئوسترالیادا جۆشوخڕۆشێکی تایبەت بەو یادە دەبینرێ بەجۆرێک خەڵک ئەوەندە پەرۆشن بۆ چێژ وەرگرتن لە ھەیەجانی سەری ساڵ، لەپێناو بینینی یارییە ئاگرینەکان، ھەزارانیان لەژێر چادر خەوتوون،
زۆربەی ئەوانەی لە چادرگەکان بەیانییان کردۆتەوە گەشتیاری دەرەوەن، بۆ یادی سەری ساڵ روویان لە شاری سیدنیی پایتەختی ئوسترالیا کردووە.
ساڵانە لە چەند شوێنێکی دیاریکراوی شاری سیدنی یارییە ئاگرینەکان نمایش دەکرێن، جا ئەو شوێنانەی دیمەنەکەیان بەجوانی لێوە دیارە، بەرناکەون و سەرەیان بۆ دەگیرێ، بۆ ئەو مەبەستە خەڵک رۆژێک یان دوو رۆژ پێشتر شوێن دەگرن و لێی دەمێننەوە.
دوای ئەوەی شارەوانیی سیدنی رایگەیاند کە بە جوانترین نمایشی یاریی ئاگرین پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەن، زۆرێک لە گەشتیاران روویان کردە ئەو شارە.
بڕیارە شەوی سەری ساڵ لە ناوچەکانی ئۆپێرا ھاوس و بەندەری سیدنی یارییە ئاگرینەکان بتەقێنرێن.