ئاژانسی ئانادۆڵو کە لە چوارچێوەی سەد ساڵەی تەمەنیدا، دەستی بە فراوانکردنی خۆی لە دەرەوەی تورکیا کردووە، دەستی بە رێکخستنی پێشبڕکێیەک بۆ باشترین وێنەی ساڵ کرد.
لەو پێشبڕکێیەدا ٢٠ وێنەی جیاجیا لە تورکیا، سوریا، میسر، فەلەستین، ئوکرانیا، ئەمریکا، فەرەنسا، فیلیپین و چەندین وڵاتی دیکەی جیھان دەستنیشان کران.
بۆ ئاشکراکردنی باشترین وێنە لە سەر ١٢ ھەزار ناونیشانی جۆر بە جۆر، هەڵبژاردن کرا.
بە پێی ئەنجامی دەنگدان، لە بواری ھەواڵدا، وێنەی تەقەکردن لە لایەنگرانی مورسی لە میسر کە لە لایەن پەیامنێر موساب شامییەوە گیراوە بە یەکەمین وێنەی ساڵ ھەڵبژێردرا.
ئەو وێنەیە لە رێزی ١٠ وێنەی باشی رۆژنامەی تایمدا جێی گرتووە، چیرۆکی وێنەکە باسی تەقە کردنی ھێزە ئاسایشپارێزەکانی میسر دەکا لە لایەنگرانی مورسی کە بە ھۆیەوە زیاتر لە ٢٠٠ کەس کوژران.
وێنەی تەقینەوەکەی رەیحانلی لە تورکیا وەک دووەمین وێنەی ساڵ ھەڵبژێردرا، ئەو وێنەیە لە کاتی تەقینەوەکانی شاری رەیحانلی لە تورکیا لە لایەن جەم گەنجۆوە گیراوە. وێنەکە لە لایەن چەندین کەناڵی جیاجیای راگەیاندنەوە لە سەر ئاستی جیھان بەکار ھێنراوە.
وێنەی بۆردمانی مزگەوتی ئەمەوی، بە سێیەمین وێنە ھەڵبژێردرا.
لە بواری ژیاندا وێنەی ئیلزانۆ لە ژێر ناوی تێکۆشان بۆ ژیان لە غەززە، وەک یەکەمین وێنە ھەڵبژێردرا.
وێنەی بەفر و مارت لە ئیستەنبوڵ کە لە لایەن بەرک ئۆزگانەوە گیراوە بە دووەمین وێنە ھەڵبژێردرا.