Ahmet Furkan Mercan
04 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2026
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم)، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن ئێران بە دوو مووشەک هێرشی کردووەتە سەر کەشتیەکی جەنگی ئەمریکا بێبنەمان.
سێنتکۆم لە تۆڕی كۆمهڵایهتیی ڕاگەیاندراوێکی دەربارەی بابەتەکە بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكهدا بانگەشەی ئەوە کراوە ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن ئێران بە دوو مووشەک هێرشی کردووەتە سەر کەشتیەکی جەنگی ئەمریکا بێبنەمان و، هاتووە: "هێرش نهكراوهته سهر هیچ کەشتییەکی هێزی دەریاییی ئەمریکا. هێزەکانی ئەمریکا پشتیوانی پرۆژەی ئازادی دەکەن و بەردەوامن لەو گەمارۆ دەریاییەی خراوەتە سەر بەندەرەکانی ئێران".