Murat Özgür Güvendik
17 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2021
جۆھانسبێرگ - AA
سێیه‌م گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماس كه تا ئێستا ده‌رهێندرابێت له بۆتسوانا دۆزرایه‌وه.
كۆمپانیای دێبسوانا بۆ ئه‌ڵماس (Debswana Diamond Company Limited) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ئه‌و ئه‌ڵماسه هه‌زار و ٩٨ قیراتییهی کە له یەکی حوزه‌یران دۆزراوه‌ته‌وه له جۆره‌كه‌ی خۆی، "سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌ردی گرانبه‌هایه له جیهان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ڵماسه‌كه بردراوه‌ته گابۆرۆن'ی پایته‌خت و خراوه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، مۆكگوێتسی ئه‌ریك كهئابێتسوی ماسیسی.
تا ئێستا گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماس كه له جیهان دۆزرابێته‌وه ئه‌ڵماسی كهڵنن بووه كه سێ هه‌زار و شه‌ش قیرات بووه و له ١٩٠٥ له كۆماری ئه‌فریقای باشوور دۆزرایه‌وه.
بۆتسوانا وڵاتێکی ئەفریقییە کە بە هۆی هەڵکەوتەکەی رێگەی بۆ دەریا نییە و سەرانسەری وڵاتەکەی بیابانێکی وشکە. ئەو وڵاتە کە پێشتر لە ژێر داگیرکاریی بەریتانیا بووە، لە ساڵی ١٩٦٦ سەربەخۆیی وەرگرتووە و ئابوورییەکەی لەسەر بنەمای پیشەسازی ئەڵماسە و بە هۆی بوونی چەندنی کانگای تایبەت بەو بەردە گرانبەهایە، لە ریزبەندی یەکەمین وڵاتانی هەناردەکردنی ئەڵماس دایە.