Barış Gündoğan
19 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە - AA
فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی خولی حەفتا و شەشەمینی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە شاری نیویۆرک ساز دەکرێت، رۆژانی ١٩-٢٢ی ئەیلوول گەشتێک بۆ ئەمریکا ئەنجامدەدات.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، رۆژی ٢٠ی ئەیلوول بینای "ماڵی تورک" لە شاری نیویۆرک دەکاتەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ٢١ی ئەیلوول و لە یەکەم رۆژی کۆبوونەوەکانی خولی حەفتا و شەشەمینی ئەنجوومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا گوتارێک پێشکەش دەکات.
سەرکۆماری تورکیا هەروەها چاوی دەکەوێت بە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس و کۆبوونەوەی دووقۆڵیش لەگەڵ زۆرێک لە سەرۆکی وڵاتانی جیهان ئەنجامدەدات.
هەروەها بەرنامەی کاری سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی لێژنەی ئاراستەکردنی نیشتمانیی تورکی-ئەمریکی کە لەژێر ناوی "دەکرێت جیهانێکی دادپەروەرانەتر بێتە ئاراوە" سازدەکرێت، لەخۆدەگرێت.
چاوەڕوان دەکرێت سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها بەشداری بکات لە یازدەهەمین کۆنفرانسی وەبەرهێنانی تورکیا کە لەلایەن ئەنجوومەنی کاریی تورکی-ئەمریکی رێکدەخرێت و تیایدا ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی جیهانی کاریی ئەمریکا، بەشدار دەبن.